وەزیری دارایی چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی راگەیاند

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی بۆ ساڵی 2025 راگەیاند.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، سیاسەتی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا گەیشتە ئەنجام و بە هەوڵی سەرۆك وەزیران و پەرلەمانتاران گەیشتونەتە رێككەوتن.
وتیشی: رایدەگەیەنن كە بۆ ساڵی 2025 كێشەی موچەخۆران كۆتایهاتوەو بۆ موچەی مانگی یەك لە رۆژی سێشەمەو چوارشەممەوە بەرنامەی دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات ئومێدمانە دواجاربێت موچەی موچەخۆران ببێتە هەواڵ.
وەزیری دارایی راشیگەیاندوە: موچەخۆرانی هەرێم شایستەی زۆر لەوە زیاترن، زیاتر لە 10 ساڵە ئەو كێشەیە هەیە بەو رێككەوتنەی ئەمڕۆ كرا كۆتاییهاتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group