ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە دەوازەی سەرەكی شاری مەنبج تەقیەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە دەوازەی سەرەكی شاری مەنبج تەقیەوە و بەهۆیەوە 18 كەس گیانیان لەدەستدا و 12 دیكەش برینداربون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە 30 كەس بونە قوربانی، زۆرینەی قوربانییەكان كرێكاری كارگەیەك بوون.
باسی لەوەشكرد، لە ئەنجامی تەقینەوەكەی مەنبج 18 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 14یان ژنن، هەروەها 12 كەسی دیكەش برینداربون كە زۆرینەیان ژن و منداڵن، هەروەها تەقینەوەكە لە دەوازەی سەرەكیی شاری مەنبج و لە سەرە رێگای سەرەكی ئۆتۆستارد رویداوە، كە دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی گروپەكانی سوپای نیشتیمانی سەر بە توركیا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەوە شەشەم تەقینەوەیە لەماوەی دوو مانگی رابردودا و دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچەیە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group