بڕیار رەشید: سلێمانی نمونەیە لەبەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكاندا

18 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت، شاری سلێمانی نمونەیەو لەئاستێكی زۆر باشدایە لەبەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەردا.
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، سەردانی بەڕێوبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مادە هۆشبەرەكانمانكرد لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق و لەگەڵ لیوا ئەحمەد زرگانی كۆبوینەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك پرسی ئەمنی لەنێوان هەرێمی كوردستان و عیراقدا.
ئاماژەشیكردوە، پێیان راگەیاندین شاری سلێمانی نمونەیەو لەئاستێكی زۆر باشدایە لەبەگژداچونەوەی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان، هەروەها ئاماژەیاندا بەوەی هەماهەنگییەكی زۆر باشیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی سلێمانیدا هەیە ماندویەتی و خەمخۆری هێزە ئەمنیەكان كاریگەری زۆر باشی هەیە لە پاراستنی هەرێمی كوردستان و عیراق بەگشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group