دوای دەستبەكاربونی ترەمپ پێنج هەزار كۆچبەری نایاسایی دەستگیركراون

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەرپرسی ئاسایشی سنوری ئەمریكا رایگەیاند، ئەو رێوشوێنانەی لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە گیراونەتەبەر كۆچی نایاسایی كەمكردوەتەوە.
تۆم هۆمان بەرپرسی ئاسایشی سنوری ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز وتویەتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رۆڵێكی گرنگی لە بەرەنگاربونەوەی كۆچبەرانی نایاسایی گێڕاوە رێوشوێنەكانی گیراونەتەبەر بەڕێژەی 93% كۆچی نایاسایی بۆ ئەمریكا كەمكردوەتەوە.
وتوشیەتی: دەبێت بزانین كێ سنوری وڵاتەكەمان دەبەزێنێت، چ كەلوپەلێك بە قاچاغ دەهێنرێنە ناو ئەمریكاوە، هەروەها ئەو كەسانە بەچ مەبەستێك دێنە ناو ئەمریكاوەو بەرەو كوێ دەڕۆن، لە هەفتەی یەكەمی دوای دەستبەكاربونی سەرۆكی ئەمریكاش پێنج هەزار كۆچبەری نایاسایی لە ئەمریكا دەستگیركراون.
رۆژی 29ی مانگی رابردو سەرۆكی ئەمریكا یاسایەكی بەناوی (لێكن رایلی) واژۆ كرد كە بەپێی یاساكە رێگا بە كۆچبەرانی نایاسایی نادرێت بچنە ناو ئەمریكاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group