نەوا-
ئاگركەوتنەوەكەی شاری لۆس ئەنجلس جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردوەو زیانێكی زۆری بە شارەكە گەیاندوە.
لەكاتێكدا شاری لۆس ئانجلسی ویلایەتی ئەمریكا روبەڕوی توندترین ئاگر بوەتەوە تەنها بە 6 فڕۆكەو 12 هێلیكۆپتەر هەوڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە گەورەیە دەدەن.
بەرپرسانی بەشی كوژاندنەوەی ئاگر لە لۆس ئانجلس رایانگەیاندوە، بەو هاوكارییانەی لە دەرەوەی ویلایەتەكەوە هاتون و بە هاوكاری فیدراڵیشەوە تەنها 6 فڕۆكەو 12 هێلیكۆپتەر بەردەوامن لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە.
راشیانگەیاندوە، یەكێك لەو فڕۆكانەی بەشدارە لەهەڵمەتی كوژاندنەوەی ئاگرەكەدا فڕۆكەیەكی مەدەنیە كە لە كەنەداوە رەوانە كراوە.
راگەیاندنی ئەمریكا ئاگرەكە بە توندترین و سوتێنەرترین ئاگر دادەنێن لەمێژوی شارەكەداو باس لەوە دەكەن ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوەو خانویەكی زۆر سوتاون و بەكەڵكی ژیان كردن نەماوە.