نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بونی ماهر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد، لە ناو خاكی عێراق ڕەتكردەوە.
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیادا باس لە بونی ماهر ئەسەد برای بەشار ئەسەد، سەرۆك كۆماری پێشوی سوریا لەناو خاكی عێراقدا دەكەن دور لە ڕاستییەوە.
هەروەها، داوای لە میدیاكان یش كرد كە وردبین و وریا بن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكان لە سەرچاوە فەرمییەكانیانەوە.
ماهر ئەسەد كوڕە بچوكی حافز ئەسەدی سەرۆكی پێشوی سوریایە و برا بچوكی بەشار ئەسەدە، لە 8ی (كانونی دوەم)ی 1967 لەدایكبوە.