ئابوری فەڵەستین خاپور بوەو نرخی خۆراك بەڕێژەی %440 بەرزبۆتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی دوایین داتای بانكی جیهانی، بەرهەمی ئابوری لە كەرتی غەزە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا خاپور بوەو بەڕێژەی %86 دابەزیوە.
بانكی جیهانی بڵاویكردۆتەوە،  شەڕی ناوچەكانی فەڵەستین كاریگەری كارەساتباری لەسەر ئابوری ناوخۆیی هەیە ئەوەش بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر كەرتەكە،  بەپێی داتاكانی ئەم دواییەش بەرهەمی ئابوری لە كەرتی غەزە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی %86و لە كەناری رۆژئاواش بەڕێژەی %23 دابەزیوە، ئەمەش وایكردوە ئابوری فەڵەستین لەسەر رێڕەوی دابەزیندا بێت لەڕوی هەڵاوسانەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ململانێی بەردەوامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەری كارەساتباری لەسەر ئابوری فەڵەستین و ناوچەكان هەیە، بەردەوامی شەڕو پێكادانەكانیش بۆتە هۆی كەمبونەوەی بەرچاوی بەرهەمی ئابوری و داڕمانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لە هەردو كەناری رۆژئاواو غەزە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەماوەیەكی دیاریكراودا تا مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵاوسان لە غەزە بە رێژەی 300% و نرخی خۆراك بە رێژەی 440% و هەروەها وزە بە رێژەی زیاتر لە 200% بەرزبۆتەوە، ئەمەش بەهۆی پچڕاندنی دابینكردن و سەختی گەیاندنی هاوكاریی خۆراكە بۆ دانیشتوانی غەزە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group