وەزیری دارایی رەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان

21 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعیراق لەبارەی دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئاگادارییەك كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق بڵاویكردۆتەوە، دوای چاودێریی و هەوڵی كۆمسیۆن، وەزیری دارایی عیراق رەزامەندیدا لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری گەنجینەی سەرجەم پارێزگاكان و بەڕێوەبەری بەشی دارایی لە بەڕێوەبەرایەتی وردبینیی و نوێنەری كۆمسیۆن بۆ كردنەوەی هەژمارێكی كاتیی پارەدار كردن.
راشیگەیاندوە، كردنەوەی هەژمارەكە بەمەبەستی خەرجكردنی پاداشتی فەرمانبەرانی سەر سندوقەكانی دەنگدانە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تا هەژمارەكەی پێ پارەدار بكرێت بەپێی ئەو لیستەی كە ناوی فەرمانبەرانی تیایدایەو لەلایەن وەزیری دارایی و گەنجینەكانی سەر بە پارێزگاكانەوە بۆیان خەرج دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group