حەوت ساڵ بەسەر روداوی 16ی ئۆكتۆبەردا تێپەڕی

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
حەوت ساڵ بەسەر روداوی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 دا تێدەپەڕێت كە 51%ی خاكی هەرێمی كوردستان كەوتەوە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیی.
روداوی 16ی ئۆكتۆبەرو كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگای كەركوك و چەند ناوچەیەكی سەر بە پارێزگاكە چەندین كاردانەوەو مشتومڕی لایەنەكانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەم روداوەش دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان هات و دواتر لایەنەكان یەكترییان پێ تۆمەتبار دەكرد.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێیوایە روداوی 16ی ئۆكتۆبەر لێكەوتەی ئەنجامدانی راپرسی بو چونكە پێشتر چەندین وڵات داوایانكرد ئەو ریفراندۆمە دوابخرێت بۆ كاتێكی گونجاوتر دەنا وڵاتانی هاوپەیمان پشتیوانییان ناكەن ئەگەر هەر لێكەوتەیەكی هەبێت، لە بەرامبەریشدا پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی تۆمەتبار دەكات بە خەنجەر لێدان لە پشتەوەو رێككەوتن لەگەڵ هێزە عیراقییەكانی وەك سوپاو حەشدی شەعبی بە رادەستكردنی كەركوك و 51%ی خاكی كوردستان.
روداوی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 روداوێكی مێژوییە تیایدا چەندین هاووڵاتی بونە قوربانی و بەهەزاران هاووڵاتی ئاوارە بون و بەسەدانیشیان ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group