فەتحوڵڵا گولەن كۆچی دوایی كرد

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری بزووتنەوەی گولەن، لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد.
سایتی هێركوڵ، كە لە فەتحوڵا گولەنەوە نزیكە ڕایگەیاندووە، فەتحوڵا گولەن كە هەموو ساتەكانی ژیانی بۆ خزمەتكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مرۆڤایەتی تەرخان كردبوو، ئەمڕۆ یەكشەممە كۆچی دوایی كرد.
باسی لەوەش كراوە، گولەن لەو نەخۆشخانەی  لە ئەمەریكا، لێی خەوێنرابوو، گیانی سپاردووە.  
هەروەها ئەبوسەلەم گولەن برازای فەتحوڵڵا گولەن، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی كۆچی دوایی گولەنی ڕاگەیاندووە.
ئەمە لە كاتێكدایە، حكوومەتی توركیا، فەتحوڵڵا گولەن بە پلاندانەری هەوڵی كودەتاكەی 2016 تۆمەتبار دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group