هاكان فیدان: مردنی گولەن خاویان ناكاتەوە لە پێداگیریان لەسەر بۆچونەكانیان

24 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: سەرچاوە هەواڵگیرییەكانیان مردنی فەتحوڵڵا گولەن پشتڕاست دەكەنەوە.
دوای كۆبونەوەی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، فەتحوڵڵا گولەن مردوەو هیچ كات ئەم هەواڵی مردنە خاویان ناكاتەوەو لە پێداگرییان كەمتەرخەمن نابن لە بۆچونەكانیان، چونكە بە وتەی فیدان "رێكخراوی فەتۆ" بوەتە ناوەندێكی هەڕەشە كە بە دەگمەن لەمێژوی گەلی توركیادا بەدی دەكرێت.
وتیشی: گولەن هەزاران گەنجی بە ناوی بەها پیرۆزەكانەوە فریوداو رایكێشانە ناو ریزەكانیەوەو ئەم گەنجانەی كردە ئامێرێك كە ناپاكی لە نیشتمان و گەل و بەها پیرۆزەكانی خۆیان بكەن، ئەم كەسانە لە دەرەوەی وڵات كەوتونەتە شەرمەزارییەكی زۆرەوە وەك چەكێك دژ بە وڵات و گەل و بەهاكانی خۆیان بەكاردەهێنرێن، ئیدی پێویستە بەهۆی ئەم مردنەوە سیحری سەریان نەمێنێت واز لە كاركردن دژ بە دەوڵەت و گەلەكەمان بهێنن.
فەتحوڵڵا گولەن سیاسەتمەداری دیاری توركیا پاش كودەتا سەربازییەكەی توركیا لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاوە تۆمەتبار كرا بەوەی كە ئەنجامدانی كودەتاكە بەپلانی ئەو بوەو لەوكاتەوە تا كۆچی دوایی لە ئەمریكا ژیانی بەسەر دەبرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group