بەرهەمهێنانی نەوت لە پاڵاوگەی حەدیسە بۆ 36 هەزار بەرمیل بەرزبوەتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەری پاڵاوگەی حەدیسە رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی خاویان بەرزكردۆتەوە بۆ 36 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
حەسان عەبدولعەزیز بەڕێوەبەری پاڵاوگەی نەوتی حەدیسە رایگەیاندوە، بەرهەمی یەكەكانی پاڵاوگەكە گەیشتۆتە 36 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا كە پێشتر 16 هەزار بوە.
راشیگەیاندوە، لە ماوەكانی داهاتودا دەستدەكەن بە دامەزراندنی یەكەیەكی نوێ و باشكردنی بەرهەمی پاڵاوگەی بەنزین كە لە رۆژێكدا 8 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، لە ئێستاشدا بەرهەمی پاڵاوگەكە پێداویستی پارێزگا ئەنبار لە پێكهاتە نەوتییەكان و بەتایبەت بەرهەمی زەیتی غاز پڕ دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group