سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبونەوە

6 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
دوای گەیشتنی بە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبونەوە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هیچ زانیارییەكی سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە بڵاوكردۆتەوە، بەڵام پێشتر لە لێدوانێكدا دڵشاد شهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بو، نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێكی فەرمی دەگاتە ئەنقەرەو لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.
ئاماژەشیكردبو كە هەردوولا برەودان بە پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن و دەربارەی چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش بیروڕا دەگۆڕنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group