عومەر ئەحمەد: هیچ كەسێك بەبێ كارتی دەنگدان ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بكات

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعیراق دڵنیاییدا كە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە هەرێم بەڕێوە دەبەن.
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعیراق لەپرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، هەمو دەنگدەران و پارت و لایەنەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن و كاندیدەكان دڵنیا دەكەنەوە كە كۆمسیۆنەكانیان هەمو ئامادەسازییەكانی تەواو كردوە لەپێناوی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە رۆژی 20-10 ی ئەمساڵدا.
وتیشی: چەند هەفتەیەكمان ماوە زۆر نزیكبوینەتەوە لە هەڵبژاردن رێژەی زیاتر 95%ی كارەكان تەواو كراون، كاغەزی دەنگدان گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان و دابەشكراوە بەسەر ئۆفیسەكانی هەڵبژاردندا، هەروەها رێژەیەكی زۆ لە كارتی دەنگدانی بایۆمەتری دابەشكراون لێرەشەوە بە هەلی دەزانین داوا لە دەنگدەران بكەین ئەوانەی كە ماون سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن تاكو كارتەكان وەربگرنەوەو بەشداری بكەن، چونكە بەبێ كارت هیچ كەسێك ناتوانێت بەشداری دەنگدان بكات.
دادوەر عومەر ئەحمەد راشیگەیاند، هەمو ئامێرەكانی دەنگدان ئامادەكراون لە بنكەكانی دەنگداندان، كۆمسیۆن لەوپەڕی ئامادەباشیدایە تا پرۆسەكە بەشێوەیەكی پاك ئەنجام بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group