سزای 14 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر گوڵتان كشاناك سه‌پێنرا

02/02/2019

نه‌وا
سزای 14ساڵ و سێ مانگ زیندانیی به‌سه‌ر گوڵتان كشاناك سه‌رۆكی پێشوی شاره‌وانی گه‌وره‌ شاری ئامه‌د-دا سه‌پێنرا و داواش ده‌كرێت گولسه‌ر یڵدرم په‌رله‌مانتاری هه‌مان پارت سزای 18 ساڵ و سێ مانگ زیندانی كردنی بۆ ببڕێته‌وه‌.
گوڵتان كشاناك به‌ تۆمه‌تی "ئه‌ندام بوون له‌ رێكخراوی تیرۆریستی" 11 ساڵ و سێ مانگ، به‌ تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"ش سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
كشاناك له‌ دادگاییه‌كه‌دا وتی: "ره‌فتاره‌كانم راست بوون، ره‌وا و حه‌ق و مرۆڤبوونم وه‌هایان كردووه‌ من لێره‌دابم و هه‌رشتێكم كردبێت له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دیموكراسییانه‌دا بووه‌."
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌یه‌مین دانیشتنی دادگایی كردنی گولسه‌ر یڵدرم په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ سێیه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی مێردین به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یڵدرم ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBÎS) به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌دا بكات، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ نه‌بوو.
دادگا داوای بڕینه‌وه‌ی سزای 18 ساڵ و سێ مانگ زیندانی كردنی بۆ په‌رله‌مانتار گولسه‌ر یڵدرم كرد.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group