نەوا-
ئەندامێكی ئیئتلافی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، هەڕەشەكردن و كشانەوەی كوتلەی كورد لەحكومەتی عیراق لە كۆبونەوەكاندا باس نەكراوە.
عامر فایز ئەندامی ئیئتلافی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاندوە، موچەی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە مانگانە دەنێردرێت و بەردەوامە بەپێی ئەو رێككەوتنەی كراوە، بەڵام هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی رادەستنەكردوە كە رۆژانە بەرهەمی دەهێنێت، بۆیە دەپرسین دەرگای ستەمكردن لە كوێوەیە؟.
فایز لەدرێژەی لێدوانەكەیدا بۆ سۆمەرییە نیوز وەڵامی لێدوانێكی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانی داوەتەوە لەسەر كشانەوەی كورد لەحكومەتی عیراق و رایگەیاندوە، كاتێك كوتلە كوردییەكان بەشداری كۆبونەوەكانی ئیدارەی دەوڵەتیان كرد هیچ پێشنیارێك و قسەیەكیان لەوبارەیەوە نەكرد ئەو كەسەی كە باسی كردوە تەنها بۆ راگەیاندن بوەو گوزارش لە بۆچونی خۆی دەكات، بەڵام لەسەر ئاستی گفتوگۆی سیاسی هیچ بیرۆكەیەكی لەوشێوەیە باس نەكراوە لەلایەن كوتلە كوردییەكانەوە.