پەرلەمانی فەرەنسا داوای دورخستنەوەی ماكرۆنی رەتكردەوە

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

پەرلەمانی فەرەنسا پێشنیارێكی پارتی چەپی رەتیكردەوە كە داوایكردبو ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی ئەو وڵاتە دوربخاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی عیراق، لیژنەی یاسایی لە كۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسا پێشنیاری پارتی چەپی ئۆپۆزسیۆن بۆ دورخستنەوەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسای رەتكردۆتەوە، رەتكردنەوەكەش بە 45 دەنگ بەرامبەر بە 15 دەنگی ناڕازی بوە.
پارتی چەپی ئۆپۆزسیۆنی فەرەنسا بەهۆكاری ئەوەی كە ماكرۆن رێزی لە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان نەگرتوە رەخنەی لێگرتوەو داوای دورخستنەوەی كردوە، سەرەڕای ئەوەی داواكارییەكە هەڵایەكی لەو وڵاتەدا نایەوە، بەڵام لیژنەی یاسایی داواكەی رەتكردەوە بەهۆی ئەوەی بیانوەكەی پارتی چەپ بەڵگەیەك نییە تاكو رێوشوێنەكانی دورخستنەوە بەرامبەر ماكرۆن بگیرێتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group