نەوا-
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای عیراق رایگەیاندوە، ناو تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حزب و لیست و كاندیدەكان دەستپێدەكات.
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند: دانانی پارێزگای هەڵەبجە وەك بازنەیەكی هەڵبژاردن پێویستی بەهەمواری یاسای هەڵبژاردن و دیاریكردنی ژمارەی كورسییەكانی ئەو پارێزگا نوێیە هەیە لەسەر بنەمای دانیشتوانەكەی.
وتیشی: بەپێی یاسا دەبێت دەقی یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە پەسەند بكرێت و لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبكرێتەوە، دواتر بە فەرمانی سەرۆكایەتی سنوری ئیدارەی پارێزگاكە دیاری بكرێت ئەم رێكارانەش پێویستی بە دامەزراندنی دەزگایەكی سەربەخۆ هەیە.
غەللای وتیشی: كۆمسیۆن رۆژی 15/4 تا 4/5ی دیاریكردوە بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حزب و لیست و كاندیدە تاكەكان كە ئارەزوی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هەیەو ئەنجومەنی كۆمسیارانیش بڕیارەكەی پەسەند كردوە.