نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی بەچڕی بەغداو ژمارەیەك پارێزگای دیكەی گرتەوە، زیاتر لە 3 هەزار كەس توشی هەناسە توندی بون.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ ژمارەیەك پارێزگای گرتەوە كە بەهۆیەوە 3 هەزارو 747 كەس توشی هەناسە توندی بون.
راشیگەیاندوە، لەژمارەیەك پارێزگای عیراق زۆربەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی خۆڵبارینەكەوە توشی هەناسە توندی بون گەیەنراونەتە نەخۆشخانەو چارەسەریان وەرگرتوە، هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەوهۆیەوە تۆمار نەكراوە.