ماكرۆن داوا لە نەتانیاهۆ دەكات شەڕی غەزە كۆتایی پێبهێنێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆكی ئیسرائیلی راگەیاند كە پێویستە كۆتایی بە ئازارەكانی هاوڵاتیانی مەدەنی غەزە بێت و ئاگربەست رێگەچارەیە بۆ ئازاكردنی بارمتەكان.
ماڵپەڕی زە ئیكۆنۆمیك تایمز بڵاویكردۆتەوە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە بینیامین نەتانیاهۆ سەرۆكی ئیسرائیلی راگەیاندوە، پێویستە كۆتایی بە ئازارەكانی هاوڵاتیانی مەدەنی غەزە بێت و تەنها ئاگربەست دەتوانێت ئەو بارمتە ئیسرائیلیانەی كە لە كەرتی غەزە ماون ئازاد بكات.
ئەوەش رونكراوەتەوە، ماكرۆن دوای پەیوەندییەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاندوە، ئەو تاقیكردنەوەیەی دانیشتوانی مەدەنی غەزە پێیدا تێدەپەڕن دەبێت كۆتایی بێت و داوایكردوە هەمو دەروازەكانی یارمەتی مرۆیی بۆ ناو خاكی گەمارۆدراوی فەلەستین بكرێنەوە.
جێی ئاماژەیە، نەتەوە یەكگرتوەكان هۆشداریداوە لەوەی قەیرانی مرۆیی غەزە لە ژێر كۆنتڕۆڵ دەرچوەو ماوەی چەند هەفتەیەكە هیچ هاوكارییەك نەچوەتە ناو شاری غەزەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group