"قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال لەستۆی حكومەتی عیراقە"

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان رایدەگەیەنێت، بەهەمو پێوەرە نێودەوڵەتییەكان تاوانی ئەنفال جینۆسایدەو دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقیش دانی پیادا ناوە.
ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، تاوانەكانی ئەنفال تاوانی جینۆسایدن بەپێی هەمو پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و هەمو ئەو پایانەی كە لە رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان بۆ رێگری لەكوشتاری بەكۆمەڵ و سزادانی ئەنجامدەرانی هاتوە.
وتیشی: دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق ئەوەی پشتڕاستكردوەتەوە كە تاوانكارییەكانی ئەنفال جینۆسایدن، دیارە ئەو مافەی ئەو تاوانە بەدوای خۆیدا دەیهێنێت بریتیە لە قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی تاوانەكەو لەستۆی حكومەتی ئێستای عیراقە كە میراتگری حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی پێش خۆیەتی و ئەو مافەش بەسەر ناچێت، بەڵام بە داخەوە تائێستا حكومەتی عیراقی لەدۆخی ئینكاریی دادپەروەریدایەو ئەو مافەی بە قوربانیان نەداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group