نەوا-
كەناڵی knn زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند، دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان بەدۆخێكی سەختی رێكخراوەیدا تێدەپەڕیت، بەڵام كێشەكان چەند گەورەبن؛ ویست و ئیرادەی گۆڕانخوازان بۆ چارەسەركردنیان و بەهێزكردنەوەی گۆڕان، وەك بزوتنەوەیەكی جەماوەری ئۆپۆزسیۆن؛ بەهێزتر و گەورەترە، لەبەرئەوە هەمو ئەو كێشانەی هاتونەتە ڕێگەی گۆڕان بە پشتیوانی هەموان چارەسەر دەبن و بەیانیمان لە ئەمڕۆ ناچێت.
جەختیشی لەوەكردەوە، گۆڕان ماڵی هەمو گۆڕانخوازانە، ماڵی هەمو ئەو كەسانەیە لەساڵی (٢٠٠٩)ەوە پشتیوانیان كردوین و دەنگیان پێداوین، هەربۆیە پێویستە لەسەر هەمومان بەیەكەوە بزوتنەوەی گۆڕان بەهێزبكەینەوە.