موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندان و سوتاندنی ئاڵا دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر داوای لە لەلایەنگرانیی و هاوڵاتیانی عیراق كرد خۆپیشاندان دژی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە ئەنجامبدەن.
لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی عیراقییەكانی كردوە موقتەدا سەدر رایگەیاندوە، لە رۆژی هەیینی داهاتودا خۆپیشاندانی هێمنانە لە شوێنی نوێژی هەینیدا ئەنجام بدەن لەدژی هێرشی دوژمنكارانەی زایۆنیستی و ئەمریكا لە غەزە، هەروەها ئیدانەی ئەو قەسابخانانە بكەن كە لەدژی بێتاوان و منداڵان و كارمەندانی تەندروستی و راگەیاندنكاران لەو شارە دەكەونەوە.
سەدر داواشی لە خۆپیشاندەران كردوە، ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریكا لە خۆپیشاندانە هێمنانەكەیاندا بسوتێنن و هیچ ئاڵایەك بەرزنەكەنەوە تەنها ئاڵای فەڵەستین و عیراق نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group