كۆمسیۆن بۆ نوێكردنەوەی زانیارییەكانی دەنگدەران ناسینەوەی رەشێنەی چاو بەكاردەهێنێت

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی عیراقی دیاریكرد ئامادەكارییە تەكنیكییەكانی بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەكە خستەڕو.
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە، كۆمسیۆن ئامادەیی تەكنیكی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردوە بەپێی یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ساڵی 2018 بەردەوامە لە كارەكانیدا، كۆمسیۆن پابەندە بە جێبەجێكردنی هەر نوێكردنەوەیەك لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە بۆ یاسای ئێستای هەڵبژاردنەكان.
ئەوەشی راگەیاندوە، كۆمسیۆن قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی دەستپێكردوە چونكە بنەمای پڕۆسەی هەڵبژاردنەو مافی بەشداریكردنی دەنگدەران گەرەنتی دەكات بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكاندا، بۆ ئەو مەبەستەش یەك هەزارو 79 ناوەند كراونەتەوە بۆ وەرگرتنی دەنگدەران بەمەبەستی نوێكردنەوەی داتاكان و تۆماركردنی ئەو كەسانەی لەدایكبوی ساڵی 2007ـن كە مافی دەنگدانیان هەیە.
غەللای ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆمسیۆن میكانیزمی ناسینەوەی رەشێنەی چاوی  پەسەندكردوە بۆ نوێكردنەوەی داتای ئەو دەنگدەرانەی كە پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە، ئەوەش بۆ دەستەبەركردنی ماف و بەشداریكردنیانە لەهەڵبژاردنەكانی داهاتودا.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group