نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، هاوڵاتییان پێشوازییەكی باشیان لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كردووە و تا ئێستا 77 هەزار كەس ناویان لە لیستی دەنگدەران نوێكردووەتەوە.
نەبراس ئەبو سەودە جێگری سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن رایگەیاندوە، لە ئێستادا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كار بە هەردوو یاسای ژمارە چوار-ی ساڵی 2023 و ژمارە 12-ی ساڵی 2018 دەكات بۆ ئامادەكاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتییان پێشوازییەكی باشیان لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كردووە و تا ئێستا 77 هەزار كەس ناویان لە لیستی دەنگدەران نوێكردووەتەوە.