وەزارەتی پەروەردە: مەراسیمی ساتێك وەستان بۆ گیانی قوربانیانی ئەنفال ئەنجام بدرێت

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان داوا لە گشت ناوەندەكانی خوێندن دەكات رۆژی دووشەممە ساتێك رێزلێنان بۆ قوربانیانی ئەنفال ئەنجامبدەن.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردوەتەوە، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 14/4 لە گشت ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی پێش دەستپێكی وانەی یەكەم، مەراسیمی ساتێك وەستان و رێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجام بدرێت. 
ئاماژەشیكردوە، كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن باس لەو تاوانانە بكەن كە بەرامبەر گەلەكەمان ئەنجام دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group