نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەكانی باكور و رۆژئاوای هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ یەكشەممەش راگەیندراوە ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر لەهەندێ كات و شوێن.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 22 پلەی سیلیزی
كەركوك: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی