نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد و دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بریارەكاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازی لێبكرێت.