نەوا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان زەوی بەسەر نزیكەی 2 هەزار فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقدا دابەشدەكات.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە نوسراوی فەرمیی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری كردوە، زەوی بەسەر یەك هەزارو 628 فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقدا دابەشدەكرێت.
راشیگەیاندوە، لە نوسراوەكەدا هاتوە كە كاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقدا بە مەرجێك پێشتر سودمەند نەبوبن و هەمان ئەو مەرجانەیان لەسەر جێبەجێ بكرێت كە لەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم جێبەجێ دەكرێت.
جێی ئاماژەیە بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە فەرمانبەرانی هەریەك لە دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێرو نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی و نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای دهۆك دیاریكراون كە یەك هەزارو 628 فەرمانبەرن.