نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی پڕۆژەیەكی بۆ یەكخستنی بانگی سەرجەم مزگەوتەكانی ناوشاری سلێمانی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، لە پڕۆژەیەكدا بەناوی "پڕۆژەی بانگبێژی شار"، بانگی سەرجەم مزگەوتەكانی شاری سلێمانی یەكدەخەن.
ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە سەرجەم بانگبێژە دەنگخۆشەكان دەكەن، ئەوانەی خوازیارن بەشدار بن لەو پڕۆژەیە، پەیوەندی بە لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە بكەن، دوا كاتیش بۆ تۆماركردنی ناوەكان 14ی نیسانە.