نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچڕ لە چەند ناوچەیەك هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی پچر پچر و هەندێكجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك.
باسی لەوەشكرد، خێرای با مام ناوەند لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت و هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەروی 30 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ پێنجشەممە ئاماژەی بەوەكردوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و هەندێكجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت رێژەی دابارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما بەڕێژەی نزم دەبنەوە بەڕێژەی 4-6 پلەی سیلیزی بەراورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆك : 22 پلەی سیلیزی
كەركوك : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی