نەوا-
لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی دیاریكرد كە بەپێی وادەكە 11ی (تشرینی دووەم)ی ئەمساڵ پرۆسەكە ئەنجامدەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە دەنگدان ئەو رۆژەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن یەكلاكردووەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوای دوو كۆبوونەوە یەك لەدوای یەكەكەی دوێنێ كە بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سودانی بۆ قەرەبووكردنەوەی هەفتەی رابردوو بووە، كە بەهۆی پشووەكانی جەژنەوە نەتوانرا كۆبوونەوەی ئاسایی بكرێت.