نەوا-
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، رەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت كە رێگە بە چوونەناوەوەی هاوكارییەكان بۆ غەززە نادات.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، زیاتر لە مانگێك تێپەڕیوە هیچ هاوكارییەك لە خواردن و دەرمان و بابەتی بازرگانی و سوتەمەنی نەچووەتە غەززە و ئیسرائیل ڕێگری دەكات و تۆمەتباریشی كرد بەوەی پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە، وتیشی، غەززە بووەتە گۆڕەپانی كوشتن.
لە بەرامبەردا، ئورین مارمورستین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی گۆتێرێس دەڵێت، هیچ كەموكوتییەك لە هاوكارییەكان لە كەرتی غەززە نییە و بزووتنەوەی حەماس بەكاریان دەهێنێت بۆ بنیاتنانەوەی خۆی.