ترەمپ: رۆژی شەممە لەگەڵ ئێران كۆدەبینەو

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: لەگەڵ ئێران راستەوخۆ گفتوگۆ دەكەن، رۆژی شەممەی داهاتو لە بەرزترین ئاستدا كۆدەبنەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبونەوەكەیاندا لەگەڵ سەرۆكی ئیسرائیل بەشێوەیەكی گشتگیر گفتوگۆیان لەسەر پرسی ئێران كردوە، بۆیە بڕیارە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران راستەوخۆ گفتوگۆ بكەین، هەموانیش هاوڕان لەسەر ئەوەی رێككەوتنێك بكەین ئومێد هەیە لەم كۆبونەوانەدا سەركەوتوبن.
وتیشی: كۆبونەوەكان لەگەڵ ئێران لەڕێگەی وڵاتانی دیكەوە ئەنجام نادرێت ئەگەر كۆبوونەوەكان شكستیش بهێنن ئەوا ئەو وڵاتە دەچێتە ژێر مەترسییەكی گەورەوەو ناتوانن چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group