" كیمیابارانی هەڵەبجە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان تاوانی جینۆساید بوە"

پێش 1 هەفتە

نەوا-
لە ساڵیادی روخانی رژێمی سەدام حسێندا بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە داوا دەكات حكومەتی هەرێم خزمەتی زیاتری قوربانیانی تاوانەی رژێمی پێشو بكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە،  22 ساڵ لەمەوبەر دوای هێرشێكی هاوپەیمانان بۆ سەر حكومەتی بەعس توانرا دەست بەسەر بەغدادی پایتەختی عیراقدا بگیرێت و كۆتایی دەسەڵاتی سەدام حسێن بهێنرێت، ئەمڕۆش رۆژێكی مێژوییە بۆ گەلانی عیراق و كورد بەتایبەتی كە كۆتایی ئەو دەسەڵاتە بو كە چەندین تاوانی نێودەوڵەتی دەرحەق بە گەلی كورد ئەنجامدا لەسەرویی هەمویانەوە كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال و چەندین تاوانی نەگریسی تر كە بەتەواوی پێوەرە نێودەوڵەتیەكان تاوانی جینۆسایدن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەم ڕۆژەدا داوا دەكەین حكومەتی هەرێم خزمەتی زیاتری كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بریندارانی چەكی كیمیاوی و  كەسوكاری منداڵانی ونبو و تاقانەكانی كیمیاوی باران و كەم ئەندامانی سەنگەر بكات، دەخوازین ئەم رۆژە بكەینە هەوێنی یەكڕیزی و تەبایی گەلەكەمان. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group