وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: كۆمپانیای "گەنێل ئینێرجی" قەرەبوی حكومەتی هەرێم دەكاتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، كۆمپانیای "گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد" زیاتر لە 26 ملیار دۆلار قەرەبووی حكومەتی هەرێم دەكاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی كۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد (GEMBBL) قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا كۆمپانیای "گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد" بڕی زیاتر لە 26 ملیار دۆلاری ئەمریكی بدات بە حكومەتی هەرێم.
باس لەوەشكراوە، بڕیارەكە دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی دێت كە لە كانوونی دووەمی 2024 دا، كە تێیدا دادگاكە بڕیاریدا كە حكومەت بە شێوەیەكی رەوا PSCی بینا باوی و میرانی هەڵوەشاندەوە و هەموو داواكارییەكانی كۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەدی لە دژی حكومەت رەتكردەوە.
ئاشكراشیكرد، لە 4ی نیسانی 2025، دادگای ناوبژیوانی بڕیاری كۆتایی خۆی سەبارەت بە تێچوونەكان دەركرد، كە تێیدا بڕیاریدا كۆمپانیای "گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد" بڕی 26 ملیۆن و 868 هەزار و 905.29 دۆلاری ئەمریكی بدات بە حكومەت، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group