ئەمریكا پێدانی ڤیزەی بە هاوڵاتیانی باشووری سودان راگرت

24 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڤیزای هەڵگرانی پاسپۆرتی باشووری سودانی رەتكردەوە
 ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتی باشووری سودان، رێز لە بنەمای قبوڵكردنەوەی هاوڵاتییانی خۆی لە وڵاتێكی دیكە ناگرێت، بۆیە ئەمریكا ناچارە هاوڵاتییەكانی لە وڵاتەكەی خۆی دەربكات.
باسی لەوەشكردوە، لە ئێستاوە دەست بە رێككارەكانی رەتكردنەوەی ڤیزا لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی باشووری سودان دەستپێدەكات، چیدی ڤیزای ئەمریكاش بە هیچ هاوڵاتییەكی ئەو وڵاتە نادرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، لەدوای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ، ئیدارەی ئەمریكا هەوڵی دەركردنی ئەو هاوڵاتییانە دەدات كە بە رێگای كۆچی نایاسایی گەیشتوون بە وڵاتەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group