كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر تەواوبو

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كاركردن لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بە كۆتا گەیشت و بازاڕەكە لەلایەن كاسبكارانەوە دەكرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، دوای بە كۆتاهاتنی نۆژەنكردنەوەی بەشی یەكەمی بازاڕی قەیسەری هەولێر، بەشی دوەمی كە بە بەشی شوێنەواریی بازاڕەكە ناسراوە بەشێوەو دیزاینێكی جوانتر لەسەر شێوازیی مێژویی خۆی نۆژەنكرایەوە لە زوترینكاتیشدا دوكانەكان رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوەو كاسبكاران دەست بە كارەكانیان دەكەنەوە.
لە 5ی نیسانی ساڵی 2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوەو نزیكەی 250 دوكان و 7 كۆگا سوتان، دواتریش لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەبڕی  5 ملیارو 300 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە كرا.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group