لە قەڵادزێ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە سەدان ژنی فریوداوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە قەڵادزێ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە سەدان ژنی فریوداوە.
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر كەسێكیان دەستگیركرد كە لە رێگەی پەیجەكانەوە رێكلامی بۆخۆی كردووە ، گوایە ژن دادەمەزرێنێت وەك سكرتێری پزیشك و یاریدەدەری دەرمانساز، بەبێ ئەوەی هیچ شارەزایەكی لە تەندروستیدا هەبێت.
باس لەوەشكراوە، لە رێكلامەكاندا ژمارە مۆبایلی خۆی داناوەو دواتر لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان سەدان ئافرەتی فریوو داوە و داوای وێنە و زانیاری كەسی لێكردوون.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، دوای دەستگیركردنی دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و بە وتەی خۆی لە ساڵی 2019 تا ئێستا خەریكی ئەو كارەیە، دوای دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەكەشی ئاشكرابوو سەدان وێنەی ئافرەتانی تێدایە و جگە لەوێنە و زانیاری كەسی داوای پارەشی لێكردوون. ئەوەش خراوەتەروو، تۆمەتبارەكە دوای ئەوەی لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بە ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group