15 مليۆن هاوڵاتی عێراقی فۆرمی خۆراكیان كراوەتە ئەلیكترۆنی

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، لە كۆی 20 ملیۆن كەس كە فۆڕمی خۆراكیان هەیە لە حەوت پارێزگای عێراق داتای 15 ملیۆن و 500 هەزار كەسیان نوێكراوەتەوە و بە ئەلیكترۆنی كراون.
تاڵب حەسەن بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پارێزگای بەغداد لە ریزی پێشەوەی پارێزگاكانەوەیە و داتاكانی 771 هەزار هاوڵاتی نوێكراونەتەوە، هاوكات لە پارێزگاكانی واست، سەڵاحەدین، میسان، دیوانییە، دیالە و ئەنبار پرۆسەكە بە خێرایی بەڕێوەدەچێت.
باسی لەوەشكرد، لە رۆژانی هەینی و شەممەشدا لە كاركردن بەردەوامن و رۆژانە داتاكانی 250-300 هەزار كەس نوێدەكرێنەوە و بە ئەلیكترۆنی دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group