نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند و لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
باسی لەوەشكرد، سبەی سێشەممە، ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەكاتەكانی بەیانی تاوەباران و بروسكە لەهەندێك لەناوچەكانی بادینیان و سنوری قەزای ئاكرێ تاكو ناوچە سنوریەكان باكور دەگرێتەوە و پێشبینی ژمارەیەكی زۆر بروسكە لیدان لەم ناوچانە دەكرێت.
كەشناسی رونیشیكردۆتەوە، بۆ كاتەكانی ئێوارە رێژەیەكی كەمی پچڕ پچڕ هەندێك لەناوچەكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگریتەوە، هەروەها بروسكە لەناوچە بەرزەكان وەك لوتكەی شاخەكان و گردولەكان و روە دەشتایەكان مەترسیدارە. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی:
سلێمانی : 24پلەی سیلیزی
دهۆك : 25 پلەی سیلیزی
كەركوك : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان :28 پلەی سیلیز