سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كۆبونەوە دەكرێت

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بریارە جارێكی دیكە وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان و ئەپیكور لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت كۆببنەوە. 
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانە، نوێنەری ئەپیكوریش بەشدار دەبێت، چونكە ئەوان لە تێچووی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت ناڕازین، بڕیاریشە لە كۆبوونەوەكە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی فیدراڵ بەشداریی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group