نەوا-
كەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خۆڵبارین بەشێك لە سنووری كەركوك و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، بەڵا لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆوە بەرەو كەمبوونەوە و نەمان دەچێت و شەپۆلەكە كۆتایی پێدێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
هەروەها، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با كەمێك زیاد دەكات و دەگاتە 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، پلەكانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆك : 24 پلەی سیلیزی
كەركوك : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی