وەزیری نەوت: دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
حكومەتی عیراق پابەندبونی خۆی بەبڕیارەكانی ئۆپیك سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دوپاتكردەوە. 
حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق بە رۆیتەرزی رایگەیاندوە، لە ماوەی هەفتەیەكدا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوەو حكومەتی عیراق چاوەڕێی رەزامەندی توركیایە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت، هیواداریشن لە ماوەی دو رۆژدا بتوانن پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەستپێبكەن.
عەبدولغەنی لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی ئایا دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان كاریگەری دەبێت لەسەر پابەندبونی بەغدا بەبڕیارەكانی ئۆپێكەوە وتویەتی، ئێمە پابەندین بەو بڕە نەوتەی كە لە هەناردەكردنی نەوت بۆمان دیاریكراوە ئەوەی كە لەژێر كۆنترۆڵی وەزارەتەكەیاندایە.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group