ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش: تائێستا زیاتر لە 700 تۆمەتبار ماون دەستگیر بكرێن

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی ژوری ئۆپراسیۆنی باڵای هاوبەش رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 700 تۆمەتبار ماون كە دەستگیر نەكراون.
لیوا تارق ئەحمەد سەرۆكی ژوری ئۆپراسیۆنی باڵای هاوبەش رایگەیاندوە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوە بۆئەوەی تاوتوێی ئاماری دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە بكەن كە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوەو دەستگیر نەكراون.
راشیگەیاندوە، لەسەرەتادا ژمارەی‌ ئەو تۆمەتبارانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوەو دەستگیرنەكرابون  تاكاتی دامەزراندنی ژوری ئۆپراسیۆن 5 هەزارو 920 تۆمەتبار بون كە ماوەی چەندین ساڵ فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوەو دەستگیر نەكرابون، بەڵام ئێستاو تا ئەمڕۆ لەم ژمارەیە تەنها 744 تۆمەتبار ماون دەستگیربكرێن لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم كە زۆرینەیان لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی كوردستانن.
سەرۆكی ژوری ئۆپراسیۆنی باڵای هاوبەش داواشی لەهاوڵاتیان كردوە هەمو كات دەرگایان كراوەیە بۆ هەر زانیاریەك دەربارەی هەر تۆمەتبارێك ئاگاداریان بكەنەوە بۆئەوەی دەستگیریان بكەن.
جێی ئاماژەیە، ژوری ئۆپراسیۆنی باڵای هاوبەش لەساڵی 2021 دەمەزراوە بە هاوبەشی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگەو دەزگای ئاسایش و هەمو دەزگاكانی ئەمنی پەیوەندیدار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group