براوەی هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا بانگهێشتی نەتەنیاهۆ دەكات

11 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پیرۆزبایی لە  فریدریش مێرز كرد كە لە هەڵبژاردەنەكانی ئەڵمانیاندا سەركەوتنی بەدەستهێناوەو راسپێردراوە بۆئەوەی ببێتە راوێژكاری داهاتوی ئەو وڵاتە.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە، مێرزی راسپێردراو بۆ راوێژكاری داهاتوی ئەڵمانیا كە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە نەتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی وتوە كە بانگهێشتی دەكات بۆ ئەڵمانیا لەكاتێكدا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە سەرپێچیكار دانراوەو  فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتییەوە هەیە.
نوسینگەكە ئەوەشی خستۆتەڕو، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوانیاندا نەتەنیاهۆ پیرۆزبایی لە مێرز كردوە بەبۆنەی سەركەوتنەكەیەوەو ناوبراویش بەنیازە بانگهێشتی بكات.
بانگهێشتنكردنەكەی نەتانیاهۆ دژی بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتییە چونكە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی بە تاوانباری جەنگ ناوزەند كردوە، لە هەمانكاتدا دژی هەڵوێستی راگەیەنراوی حكومەتی پێشوی ئەڵمانیایە كە پشتیوانی لە بڕیارەكەی دادگای دادی نێودەوڵەتی كردوە.
جێی ئاماژەیە، ئەڵمانییەكان بەهۆی هۆلۆكۆستەوە هەست بە بەرپرسیارێتی دەكەن بەرامبەر ئیسرائیل و مێرزیش پێی وایە كە ئیسرائیل بۆ ئەڵمانیا هاوپەیمانێكی بەهێزە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group