وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بڕیاریدا داننان بە زانكۆو كۆلێژە تایبەتەكانی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی كردوە تیایدا روینكردوەتەوە كە لەمەودوا مامەڵە لەگەڵ سەرجەم زانكۆ و كۆلێژە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستاندا ناكەن.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق كە پەرلەمانتار محەمەد خەفاجی بڵاویكردوەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق رایگەیاندوە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی داننان بە زانكۆو كۆلێژە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستاندا ناوە دوای ئەوەی كە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە دان بە ژمارەیەك لە زانكۆ و كۆلێژە ئەهلییەكانی هەردوو پارێزگای كەركوك و موسڵدا نەنێت كە دەكەونە دەرەوەی سنوری ئیدارەی هەرێمی كوردستان و سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقن، هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێكی یاسایی نییە بۆ داننەنان بەو زانكۆیانەدا وەك زانكۆ و كۆلێژەكانی (جەعفەر سادق و قەڵەم و كیتاب و نورو حەدبا)ن.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق راشیگەیاندوە، وەزارەتەكەیان نوسراوی بۆ نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان كردوە بۆئەوەی مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ هەرێمدا نەكەن و ئەوانیش دان بەو زانكۆیانەدا بنێن هاوشێوەی زانكۆ و پەیمانگاكانی تری عیراق كە لەگەڵ دەستورو یاسادا بگونجێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان هیچ وەڵامێكی نەداونەتەوە لە رۆژی 8/7/2024 بڕیاریان دەركردوە كە مامەڵە لەگەڵ دەرچوانی زانكۆ و كۆلێژە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستاندا نەكەن.

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group