سودانی بڕیاریدا پێنجەمین وەجبەی كارمەندانی سوپای پێشوی عیراق خانەنشین بكات

13 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی بارەگای دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كردو چەند بڕیارێكی دەكردو داوایكرد جێبەجێ بكرێن. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەو سەردانەدا سودانی فەرمانیكردوە بە دەستپێكردنی پێنجەمین وەجبەی موچەی خانەنشینی بۆ كارمەندانی سوپای پێشوی عیراق پێش جەژنی رەمەزان و تەواوكردنی وەجبەی شەشەم دوای وەجبەی پێنجەم بۆئەوەی ئەو دۆسیەیە بەیەكجاری دابخرێت.
هەروەها بڕیاریشیداوە بەخەرجكردنی دەرماڵە بەسەر بریندارانی هێزە ئەمنییەكان و پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ ژماردنی ئەو دیلانەی كە ماونەتەوە لەشەڕی ساڵی 1991 بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی خانەنشینكردنیان.
هەر لە بڕیارەكانی سودانیدا هاتوە كە لیژنەیەك لە دەستەی خانەنشینی و دەزگای شەهیدانەوە سەردانی ئەنبار بكات بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی قوربانیانی تیرۆر لەپارێزگای ئەنبار، پاشان وردبینی كردن و دابەشكردنی دەرماڵەی ئەو خانەنشینانەی قوربانیانی تیرۆر كە لەپرۆسەی وردبینی دەرچون لەپارێزگاكە هاوشێوەی پارێزگاكانی تر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group