نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەڕووبەڕووبونەوەیەكدا لەناو قەزای پێنجوێن، توانیان بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری و 4 بازرگانی تریش دەستگیربكەن.
ئەو بەرێوبەرایەتە ئاشكراشیكرد، ئەمرۆ لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، پاش ئەنجامدانی چاودێری و بەداواداچوونی ورد، بەمەبەستی دەستگیركردنی پێنچ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەناو قەزای پێنجوێن ، ڕووبەڕووبونەوە ڕوویداو لەئەنجامدا، بازرگانێك بەبرینداری دەستگیركراو و 4 بارزگانی دیكەش دەستگیركراون .
ئاماژە بەوەشدراوە، دەستبەسەر بڕی 4 كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەردا گیرا، هەروەاها تۆمەتباران ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە.