هاتوچۆی سلێمانی دوو ڕێگەی سەرەكی بەربەست كرد

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی بەفربارینی بەردەوامەوە، هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران و دوو ڕێگەی سەرەكیش بەربەست دەكەن.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویست دەكەینەوە كە هەر یەك لە ڕێگاكانی چاڤیلاند و دۆڵەمیران بەرەو شاخ بەربەست كراوە لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان  ناهێڵێن هیچ كەسێك تێپەڕێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە شەوی ڕابردووەوە، بەفرێكی زۆر لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم باریوە و لە چەند شوێنێكیش ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group